بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەکبەر میرزایی، یەکێک لە بریندارانی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم لە خۆپێشاندانەکانی مانگی بەفرانباردا، گیانی لەدەستدا.
ئەکبەر میرزایی کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە گەڕەکی نارمەکی تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومییەکان بە سەختی بریندار ببوو، دوای ١٢٣ ڕۆژ مانەوە لە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا. بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە کاتی ڕادەستکردنەوەی تەرمەکە بە بنەماڵەکەی، پێیان گوتراوە کە هۆکاری تەقەکردنەکە “تیڕۆریستان” بوون و پێشنیاریان پێکراوە کە تەرمەکەی لەو بەشەی بەهەشتی زەهرا بنێژرێت کە ناونراوە گۆڕستانی “شەهیدان“؛ بەڵام بنەماڵەکەی ئەم پێشنیارەیان ڕەتکردووەتەوە.
