مەهدی شەفاخاە، چالاکی بواری پەروەردە و پاراستنی منداڵانی کار، ڕۆژی سێشەممەی حەفتەی ڕابردووەوە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، مامۆڕانی ئەمنی بە هێرش بۆ سەر ماڵەکەی، وێڕای پشکنینی ناوماڵ، دەستیان بەسەر کەلوپەلە تایبەتییەکانیشیدا گرتووە. تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ڕانەگەیەندراوە. شەفاخاە لە ساڵانی ڕابردوودا بە شێوەی خۆبەخش لە ناوچە بێبەش و پەراوێزخراوەکاندا، لە بواری فێرکاریی وەرزش و توانا کۆمەڵایەتییەکاندا، یارمەتی منداڵانی کار و ئەو تازەلاوانەی دەدا کە لەژێر مەترسیدا بوون.
