کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕێککەوتنی ترامپ و سەرۆکی چین سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەگەری دەستپێکردنی هاوکاری چڕی نێوان ئەمریکا و چین 1

بەپێی ڕاپۆرتەکان،شی جین پینگسەرۆکی چین ودۆناڵد ترامپسەرۆک کۆماری ئەمریکا، سەبارەت بە کێشەکانی ئەمریکا و بەتایبەت شەڕی ئێران، هەندێک ڕێککەوتنیان وەدەستهێناوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو دوو لایەنە سەبارەت بە دەستڕانەگەیشتنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی و هەروەها کردنەوەی گەرووی هورموز ڕێککەوتوون و جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە دەستڕاگەیشتنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی، کارەساتێکی جیهانی بە دوای خۆیدا دەهێنێ. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، چین یەکێک لە پشتیوانەکانی کۆماری ئیسلامی بووە و تەنانەت یارمەتی داون بۆ پووچەڵکردنەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا.