کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەێ پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران

درێژەێ پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران 1

بەپێی دوایین داتاکانی ڕێکخراوەینێتبلاکس، هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران بۆ ماوەی زیاتر لە یەک هەزار و ٨٠٠ کاتژمێرە کە بە تەواوی داخراوە.

لە ڕاپۆرتەکانی ئەو ڕێکخراوەدا ڕایگەیندراوە کە ئینتەرنێت لە ئێران سەرەڕای ئەوەی کە بووەتە ئامرازێک بۆ سەرکوتی ناڕازیان، لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە وەکوو بەرهەمێکی بەنرخ بە کار دەهێندرێت و لە ئێستادا لایەنگرانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی ئاسایی هێڵی ئینتەرنێتیان بۆ دابین دەکرێت. لە هەمان کاتدا جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و دەرەوەی وڵات، مافی هەر تاکێکی کۆمەڵگایە و کۆماری ئیسلامی دەیەوێت کۆمەڵگای ئێران بە دیل بگرێت.