کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

زەوتکرانی داراییەکانی ٤٨ هاووڵاتی خەڵکی پارێزگای هەمەدان

زەوتکرانی داراییەکانی ٤٨ هاووڵاتی خەڵکی پارێزگای هەمەدان 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، داراییەکانی ٤٨ هاووڵاتی خەڵکی پارێزگای هەمەدان بە حوکمی دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەستی بەسەردا گیراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ٤٢ کە لەو شارۆمەندانە نیشتەجێی وڵاتانی دەرەوەن و ٦ کەسی دیکەش، لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکاندا ڕاگیراون. بە وتەی ناوەندە قەزاییەکانی ڕژیم، داراییەکانی ئەو هاووڵاتییانە بە تۆمەتیهاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دژبەری کۆماری ئیسلامیزەوتکراون و دەستبەسەرکراوان ڕووبەڕووی حوکمی قورسی قەزایی دەبنەوە.