ڕۆژی ڕابردوو، سەرۆکی چین لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕاگەیاند کە پێویستە ئەمریکا و چین وەرزێکی نوێی هاوکاری دەستپێ بکەن.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، “شی جین پینگ” سەرۆکی چین ئاماژەی بەوە کردووە کە هەردوو وڵات پێویستە لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و هاوکاری، پەیوەندییەکانیان بەرەوپێش ببەن. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی سەقامگیریی پەیوەندییەکانی نێوان پکەن و واشنگتۆن بۆ دۆخی جیهانی کردووەتەوە و خوازیاری بەڕێوەبردنی ناکۆکییەکان لە ڕێگای گفتوگۆ و دیپلۆماسی بوو.
