کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تۆمار کردنی سکاڵا دژ بە کۆماری ئیسلامی لە لایەن لوبنانەوە لە نەتەوە یەکگرتووەکان

تۆمار کردنی سکاڵا دژ بە کۆماری ئیسلامی لە لایەن لوبنانەوەلە نەتەوە

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دەوڵەتی لوبنان سکاڵایەکی توندی دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار کردووە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، دەوڵەتی لوبنان لە نامەیەکدا بۆ شۆڕای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕژیمی ئێرانی بەپێشێلکردنی عورفی دیپلۆماسی،دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی لوبنانوڕاکێشانی لوبنان بۆ ناو شەڕتاوانبار کردووە. هەروەها لوبنان سپای پاسدارانی بە ئەنجامدانی چالاکیی بێ مۆڵەت لە ناو خاکی لوبنان تاوانبار کردووە و ئەو سکاڵایە لە کاتێکدا تۆمار کراوە کە ناکۆکییەکانی نێوان دەوڵەتی لوبنان و حیزبوڵڵا بەردەوامن.