کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج

لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسی لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج 1

ڕۆژی ڕابردوو، بەندکراوێکی سیاسی و لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی جەنایەتکارەوە لەسێدارە دراوە.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناویمحەممەد عەباسیلە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە، بە تۆمەتیموحاربەحوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. شایانی باسە کە ناوبراو لە سەرەتای دەستبەسەرکرانییەوە، لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو و هەروەها بە بێ ئاگاداری بنەماڵەکەی حوکمەکەی بەڕێوەچووە.