وەزارەتی بەرگری بریتانیا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە کەرەستەی ئۆتۆماتیکی میندۆزەوە و سیستەمی دژە درۆن بە تەکنەلۆژیای زۆر نوێ دەنێرێت بۆ گەرووی هورمز.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە بریتانیا دەڵێت ڕۆڵێکی سەرەکی لە دابینکردنی ئەمنییەتی گەرووی هورمزدا دەگێڕێت و ئەمەش نیشانەی پابەندبوونی بریتانیایە بە پاراستنی ئەم ڕێڕەوە ستراتیژییە.
