کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئێعدام کردنی ئیحسان ئەفراشتێ؛ پسپۆڕی ئایتی و زیندانیی سیاسی

1531141252019 sef

لەسێدارەدانی (ئێعدام) زیندانییەکی تەمەن ۳۳ ساڵ بە ناوی ئیحسان ئەفراشتێ، پسپۆڕی ئایتی، شەپۆلێکی تووڕەیی و نیگەرانیی لە نێوان خەڵک و چالاکانی مافی مرۆڤدا دروست کرد.

ئەم زیندانییە کە بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ ئیسرائیل” سزای ئێعدامی بەسەردا سەپابوو، لەکاتێکدا کە پرۆندەکەی لە قۆناغی دووبارە دادگاییکردنەوەدا بوو، لە زیندانی قەزڵ‌حەسار لەسێدارە درا. پێشتر چەندین ڕاپۆرت لەسەر ئەشکەنجەدان، ڕاگرتن لە ئینفرادی بۆ ماوەیەکی درێژ و گرتنی ئیعترافی زۆرەملێ لەژێر فشاردا بڵاو کرابوونەوە.