کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی ٨ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەر خوێندکارێکی خەڵکی شاری بیرجەند

سەپاندنی حوکمی ٨ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەر خوێندکارێکی خەڵکی شاری

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، خوێندکارێکی زانکۆی ئازادی بیرجەند لەلایەن دادگای ئینقلابی بیرجەندەوە بە ٨ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاویدا، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتیبەشداری لە کۆبوونەوە و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵاتوتەبلیغ دژ بە ڕژیم، ئەم حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ئەو خوێندکارە لە کاتی دەستبەسەرکردنییەوە تاکوو ئێستا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.