کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە لە زیندانەکانی ڕژیم

بەردەوامی هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە لە زیندانەکانی ڕژیم 1

بەپێی ڕاپۆرتەکان، زیندانییانی سیاسی لە ٥٦ زیندانی ئێران لە چوارچێوەی هەڵمەتیسێشەممەکانی نا بۆ سێدارە، مانیان لە خواردن گرتووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەو مانگرتنە لە یەک سەد و بیستەمین هەفتەی هەڵمەتیسێشەممەکانی نا بۆ سێدارەدا و سەرەڕای گوشار و سنووردارکردنی زیاتر لەلایەن بەرپرسانی زیندانەکانەوە بەڕێوەچووە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، بەشداربووانی ئەو هەڵمەتە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ماوەی دوای دەستپێکردنی شەڕ، گوشار و سەرکوتی ڕژیم دژ بە زیندانییانی سیاسی بەرز بووەتەوە و ژمارەیەک لە زیندانییان مەترسیی سەپاندنی حوکمی سێدارەیان لەسەرە