لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی لە پارێزگای کۆهگیلویە و بۆیرئەحمەد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوە ئاگدارەکان، ناوەندە ئەمنییەکان ئەو کەسانەیان بە تۆمەتی بەکارهێنانی “ستارلینک“، پەیوەندی لەگەڵ گرووپە دژبەرەکانی ڕژیم و ناردنی وێنە و زانیاری بۆ میدیای دەرەوەی وڵات دەستبەسەر کردووە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هاوکات ڤیدیۆی دانپێدانانی زۆرەملێ ئەو هاووڵاتیانە بڵاو کراوەتەوە، بەڵام هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ناوەڕۆکی ئەو ڤیدیۆیانە و شێوەی لێپرسینەوەکان بڵاونەکراوەتەوە.
