بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوەندی “نێتبڵاکس” ڕایگەیاندووە کە پچڕانی فراوانی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران چووەتە ڕۆژی حەفتاوچوارەمی خۆی و ئێستا لە ١٧٥٢ کاتژمێر تێپەڕیوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەو ناوەندە چاودێرییە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ڕۆژی ڕابردوودا، دەستڕاگەیشتنی هاووڵاتیان لە ئێران بە ئینتەرنێتی جیهانی بە شێوەیەکی فراوان سنووردار کراوەتەوە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە داخرانی هێڵی ئینتەرنێت هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکردن و سێدارەدانی ژمارەیەک لە چالاکان و پسپۆڕانی بواری تەکنەلۆژیا لە ئێران ڕوویداوە و چالاکانی مافی مرۆڤ ئەو کردارە بە بەشێک لە گوشاری ئەمنی و سنووردارکردنی ئازادیی زانیاری دادەنێن.
