ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی گوشارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هاووڵاتیانی ناڕازی، خوێندکارێکی بەلوچ لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە لەسێدارە درا.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “عەبدولجەلیل شەهبەخش” بە تۆمەتی “بەغی لە ڕێگەی هێرشی چەکدارییەوە و ئەندامتی لە یەکێک لە گروپەکانی دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی” لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
