کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی گوشاری دەزگای قەزایی ڕژیم بۆ سەر دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار

درێژەی گوشاری دەزگای قەزایی ڕژیم بۆ سەر دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو،مەهدیە ئەفقەهیو هاوسەرەکەیئەبولقاسم عەلیمورادی، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە چوار مانگ لە دەستبەسەرکرانیان، هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو دوو هاووڵاتییە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری شاڵی ڕابردوودا، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون. شایانی باسە کە ناوبراوان پاش کۆتایی هاتنی ڕەوەندی لێپرسینەوە، ڕەوانەی بەندیخانەی وەکیل ئابادی مەشهەد کراون و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.