ڕۆژنامەی گاردین لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە ئیسحاق قالیباف، کوڕی محەممەد باقر قالیباف، لە کاتی مانەوەی لە ئوسترالیا لە ڕێگەی بەکرێدانی خانوو لە شاری مێلبۆرن داهاتی هەبووە و توانیویەتی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی درێژخایەن وەربگرێت.
بەڵگەنامەکان نیشانی دەدەن کە ناوبراو لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ تا ٢٠١٨ وەک یاریدەدەری توێژینەوە لە زانکۆی مێلبۆرن کاری کردووە و مانگانە پارەی لە کۆمپانیایەکی خانووبەرە وەرگرتووە کە وەک “کرێی وەرگیراو لە کریچییەکان” تۆمار کراوە.
