کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کرێکارانی شارەوانی یاسوج داوای لابردنی پەیمانکاران دەکەن

درخواست کارگران شهرداری یاسوج برای حذف پیمانکاران3

 

کۆمەڵێک لە کرێکارانی خزمەتگوزاری شارەوانی یاسوج ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی گوڵان خوازیاری گۆڕینی دۆخی دامەزراندنیان لە گرێبەستی پیمانکاری بۆ گرێبەستی ڕاستەوخۆ بوون.

بە وتەی ئەو کرێکارانە کە ژمارەیان نزیکەی ٥٠٠ کەس دەخەمڵێندرێت، ساڵانێکە لە ژێر چاودێری کۆمپانیا پەیمانکارییەکان کار دەکەن و ئەمەش بووەتە هۆی دواکەوتنی پێدانی مووچە و داواکاری حەقدەستەکانیان. ئەوان دەڵێن، بوونی پەیمانکاران نەک هەر کێشەکەی چارەسەر نەکردووە، بەڵکو ئاسایشی کاری کرێکارانیشی کەمکردووەتەوە. کرێکارانی خزمەتگوزاری شارەوانی یاسوج جەخت لەوە دەکەنەوە کە مووچەکانیان تێچووی ژیان ناگرێتەوە و لە بەرامبەریشدا کۆمپانیا نێوەندگیرەکان کە ڕۆڵی ڕاستەوخۆیان لە خزمەتگوزارییەکانی شارەوانیدا نییە، قازانجی گەورە بەدەست دەهێنن. ئەوان پێیان وایە شارەوانی دەتوانێت بە دوورخستنەوەی پەیمانکاران گرێبەستی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هێزە خزمەتگوزارییەکان ئەنجام بدات بۆ ئەوەی بەشێک لە سەرچاوە داراییەکان بگەڕێندرێتەوە بۆ خودی کرێکاران.