کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

زیانەکانی گەمارۆی ئابووری بۆ بژێوی کرێکاران

اخراج گسترده کارگران در مجموعه صنعتی شایان صنعت1

 

بە بڕوای شرۆڤەکارانی ئابووری، گەمارۆی ئابووری لە هەموو شتێک زیاتر زیان بە کرێکاران دەگەیەنێت و بۆ ملیۆنان موچەخۆر، لە سەرووی هەمووشیانەوە گرانی و بێکاری و فشار لەسەر بودجەی بژێوی ماڵان .

بە پێی ئەم شیکارییە مەیدانییە، گەمارۆی ئابووری بۆ کرێکاران و مووچەخۆران بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان، کەمیی کەرەستەی خاو، تێچووی دەرمان، بەرزبوونەوەی کرێی گواستنەوە و نائەمنی کار. وە ئەم فشارانە دەتوانن ژیانی ڕۆژانە ئیفلیج بکەن. بە وتەی چالاکوانێکی کرێکاری، هەم ڕژیم، بە بارمتەگرتنی گەرووی هورمز وەک کەرەستەی گوشار و موزایەدە، هەم ئەمریکاش بە دانانی گەمارۆی دەریایی لەسەر ئەم ڕێڕەوی ئاوی ئابووری و بازرگانییە، لە ڕاستیدا گیانی کرێکاران، مامۆستایان، پەرستاران، خانەنشینان و بنەماڵە کەم دەرامەتەکانیان بە بارمتە گرتووە. هەروەها ئەو نیشاندەرانەی کە لە لایەن سەرچاوە ناوخۆییەکانی ئێرانەوە بڵاوکراونەتەوە، وێنەیەکی نیگەرانکەری بارودۆخی ژیانی خەڵک نیشان دەدەن. زەیتی خواردن بە بەراورد بە چەند مانگێک لەمەوبەر زیاتر لە سەدا ٢٠٠ گرانتر بووە، یەک هێلکە لە هەندێک ناوچەدا گەیشتووەتە نزیکەی ٦٠٠ هەزار تۆمان و کیلۆیەک مریشکیش بە زیاتر لە ٣٥٠ هەزار تۆمان دەفرۆشرێت؛ لەم بارودۆخانەدا زۆرێک لە بەرهەمە خۆراکییەکان بە کردەوە بۆ بەشێکی زۆری کۆمەڵگا بوونەتە شتێکی بێ نرخ. مەودای بەرزبوونەوەی نرخەکان تەنها لە خۆراکدا سنووردار نییە و بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخەکانیش هەموو شتێکی لە بازاڕەکانی ئۆتۆمبێل و خانووبەرەوە تا بچووکترین شتومەکی بەکاربەر لەخۆگرتووە.