کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدان و برینداربوونی سێ هاووڵاتی بەلوچ بە هۆی تەقینەوەی مین

گیانلەدەستدان و برینداربوونی سێ هاووڵاتی بەلوچ بە هۆی تەقینەوەی

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی بەلوچ بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان، گیانیان لەدەستداوە یان بە سەختی بریندار بوون

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو سێ شارومەندە کە ناسناوی دوو کەسیان بە ناوەکانیعەبدوڵڵا ڕیگی، دەوران بەراهووییبە دەستمان گەیشتووە، لە ناوچە سنوورییەکانی زاهدان و میرجاوە، بە هۆی تەقینەوەی مینی چێندراو لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بریندار و لە ئەنجامدا دوو کەسیان گیانیان لەدسەتداوە. شایانی باسە کە ساڵانە بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران، بە دەیان هاووڵاتی گیانیان لە دەست دەدەن یان بە سەختی بریندار و کەم ئەندام دەبن.