بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتی دانیشتووی شاری مەشهەد، سەرەڕای چەندین مانگ لە دەستبەسەرکرانیان، هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “ملیکا خاوەری خۆراسانی و مینا زارعی” ڕێکەوتی ١٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانە کراون. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراون.
