کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گەمارۆی چەندین کۆمپانیای پەیوەندیدار بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

گەمارۆی چەندین کۆمپانیای پەیوەندیدار بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چەندین کۆمپانیا و کەسایەتی پەیوەندیدار بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە لایەن وەزارەتی دارایی ئەمریکاوە گەمارۆ خراوەتە سەریان

بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی داراییە ئەمریکا، سێ کۆمپانیای چینی پەیوەندیدار بە بەرنامە سەربازییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها ١٠ ناوەند و کەسایەتی دیکەی پەیوەندیدار بە تۆڕی دابینکردنی کەرەستە سەربازییەکان بۆ هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانی، خراونەتە لیستی گەمارۆکانەوە. لە هەمان کاتدا بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە ئەو هەنگاوانە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە گەشەپێدانی بەرنامە چەکدارییەکانی تاران هەڵدەگرن.