لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “مەریەم دریس” چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری کازرون، ڕووبەڕووی حوکمی قەزایی نوێ بووەتەوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوبراو لە دۆسیەیەکی نوێدا لە لایەن دادگا ئینقلابی شیرازەوە بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم” حوکمی یەک ساڵ و سێ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە لە دۆسیەیەکی دیکەشدا بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات” حوکمی یەک ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.
