کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران

درێژەی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران 1

 

بەپێی دوایین داتاکانی ناوەندی “نێتبڵاکس”، پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران پاش تێپەڕبوونی ١٦٨٠ کاتژمێر، چووەتە هەفتەی یازدەی خۆی.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو ناوەندە چاودێرییە ڕایگەیاندووە کە بەردەوامبوونی داخرانی هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران، دەستڕاگەیشتنی هاووڵاتیانی بە زانیاری، پەیوەندی و خزمەتگوزارییە ڕۆژانەکانی بە جددی سنووردار کردووەتەوە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ناڕەزایەتییەکان و دۆخە ئەمنییەکاندا بە شێوەیەکی بەردەوام ئینتەرنێت سنووردار دەکات و چالاکانی مافی مرۆڤ ئەو کردارە بە پێشێلکردنی ئازادیی ڕاگەیاندن و دەستڕاگەیشتن بە زانیاری دادەنێن.