بەپێی ڕاپۆرتەکان، ٧ هاووڵاتی خەڵکی شاری ساوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات دەستبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ناوەندە ئەمنییەکان ئەو هاووڵاتییانەیان بە ناردنی زانیاری و هاوکاری لەگەڵ میدیاکانی دەرەوەری وڵات تاوانبار کردووە، بەڵام هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ناسنامە، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستی ئەو دەستبەسەرکراوانە بڵاونەکراوەتەوە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە مانگەکانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی کەشی ئەمنی لە ئێران، شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ نەیارانی ڕژیم” لە شارە جیاوازەکان بەرز بووەتەوە.
