کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بە دوژمن ناوبردنی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە

بە دوژمن ناوبردنی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە لایەن کۆماری ئیسل

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی پارلەمانی کۆماری ئیسلامی، هەرێمی کوردستان و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بە “پێگەی دوژمن” ناوبردووە و هەڕەشەی هێرشی سەربازیی لێ کردوون.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، “عەلی خزریان” ڕایگەیاندووە کە هاوکێشەی ئەمنییەتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان، ئیماراتیش دەگرێتەوە. ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە تاران لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک دژ بە بەرژەوەندییەکانی، وەڵامی سەربازی دەداتەوە. ئەو لێدوانە لە کاتێکدا دێت کە لە مانگەکانی ڕابردوودا هەڕەشە و هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی دژ بە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە بەرز بوونەتەوە.