کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەرزبوونەوەی ڕێژەی قەیرانی ئابووری لە ئێران و خراپی دۆخی ژیانی کرێکاران

بەرزبوونەوەی ڕێژەی قەیرانی ئابووری لە ئێران و خراپی دۆخی ژیانی ک

 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکا لە سەر ئێران و هەروەها لە ناوچوونی ژمارەیەکی زۆر لە ناوەندە پیشەسازییەکان، هاووڵاتیان تووشی قەیرانێکی جددی ئابووری بوونەتەوە و ڕژیم توانای قەرەبوو کردنەوەی زیانەکانی نییە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بە سەدان ناوەندی پشەسازی لە ئێران بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچوون و لە هەمان کاتدا بە هەزاران پشەی دیکە بە هۆی نەبوونی ماددەی سەرەتایی و لە سەرەوە بوونی تێچووی پیشەکان، لە ناوچوون. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هەموو کات جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە توانای چاکسازی ناوەندە پشەسازییەکانی ئێرانی هەیە، بەڵام نەک نەیتوانیوە زیانەکان قەرەبوو بکاتەوە، بەڵکوو زیاتر لە ١٠٠ هەزار پیشە لە ناوچوون.