لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان ئەو شارومەندە بە ناوی “عەلی پیشەوەرزادە” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری ڕەشت، لە لایەن دادگا ئینقلابی ڕەشتەوە بە تۆمەتی “موحاربە” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە. جێگای ئاماژەیە کە چالاکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو لە ژێر گوشارەکان و ئەشکەنجەکانی هێزە ئەمنیەکاندا، بە زۆرەملێ دانپێدانانی لێ وەرگیراوە و ئەمەش بەپێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
