کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستگیرکردنی چەند هاووڵاتییەک لە تاران بە تۆمەتی ئەمنی

بازداشت چند شهروند در تهران با اتهامات امنیتی

ڕاپۆرتەکان باس لە دەستگیرکردنی چەند هاووڵاتییەک لە تاران دەکەن بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ میدیاکانی دەرەوەی وڵات و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی دانپێدانانی هەندێکیان.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئەم کەسانە بەپەیوەندی لەگەڵ میدیاکانی جێگیر لە دەرەوەی وڵاتتۆمەتبار کراون و لەلایەن پۆلیسی ئەمنی ڕۆژئاوای پارێزگای تارانەوە دەستگیرکراون و دوای پێکهێنانی دۆسیە، ڕادەستی لایەنە دادوەرییەکانی ڕژێم کراون. هەروەها ڤیدیۆی دانپێدانانی زۆرەملێی لانیکەم سێ کەس لەو کەسانە بڵاوکراوەتەوە. ناسنامەی دەستگیرکراوەکان، کاتی وردی دەستگیرکردن و شوێنی ڕاگرتنیان لەم ڕاپۆرتانەدا ئاماژەی پێ نەکراوە.