لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “موتەهەرە گونەیی” چالاکی خوێندکاری و بەندکراوی سیاسی پێشوو، دیسان لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە بانگهێشت کراوە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو چالاکوانە بە هۆی سکاڵایەک کە لە لایەن بڕیارگەی سارۆڵڵای سپای پاسدارانەوە کە لە دەزگای قەزایی ڕژیم تۆمار کراوە، لە لایەن لقی نۆیەمی دادسەرای فەهەنگ و میدیای ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە شاری تاران، بانگهێشت کراوە. شایانی باسە کە ناوبراو پێشووتر بارەها لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بەندکراوە و تەنانەت جاری پێشوو، بە هۆی ئەشکەنجەی هێزەکانی ڕژیمەوە دەستی شکا و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابوو.
