کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

پاشەکشەی ڕێژیمی ئێران لە هەڵوێستەکانی سەبارەت بە دانوستان

پاشەکشەی ڕێژیمی ئێران لە هەڵوێستەکانی سەبارەت بە دانوستان

ڕۆژی ڕابردوو، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە نوێترین پێشنیاری خۆیدا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان، هەندێک لە مەرجەکانی پێشووی گۆڕیوە و پاشەکشەی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیواڵ‌ستریت ژوورناڵ، تاران لەم پێشنیارە نوێیەدا وازی لە مەرجیکۆتاییهێنان بە گەمارۆکان پێش دەستپێکردنی دانوستانهێناوە و ڕایگەیاندووە کە ئامادەیە هاوکات لەگەڵ وەرگرتنی گەرەنتی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان، لەسەر بابەتە سەرەکییەکانی وەک گەرووی هۆرمۆز و پرسی ئەتۆمی وتووێژ بکات. تاران ڕایگەیاندووە کە ئەگەر واشنگتۆن پێشوازیی لێ بکات، ئامادەیە سەرەتای حەوتووی داهاتوو لە وڵاتی پاکستان لەگەڵ ئەمریکا بچێتە سەر مێزی دانوستان. ئەمە لەکاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، لە کاردانەوەیەکی کورتدا ڕایگەیاندووە کە لە پێشنیارە نوێیەکەی ئێران ڕازی نییە، بەڵام وردەکاریی زیاتری لەو بارەوە ئاشکرا نەکردووە.