لە ڕۆژانی ڕابردوودا و لە درێژەی بایەخ نەدانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە ژیانی کرێکاران لە ئێران، دۆخی ژیان و ئابووری هاووڵاتیان ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، زۆربەی کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەت و کۆمپانیا حکومییەکان، نەک تەنیا تووشی کێشەی نەبوونی بیمەی دەرمانی و هەروەها بیمەی بێکاری کارامە بوون، لە هەمان کاتدا حەقدەستە دواخراوەکانیان هێشتا پێیان نەدراوە و ئەمەش بووەتە هۆی خراپی دۆخی ژیانیان. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین هەزار کرێکارا لە یەکە پیشەسازییەکانی ئێران، بە هۆی نەبوون یان کەمبوونی ماددەی پێویستی بەرهەمهێنان، لە سەر کارەکانیان دەرکراون و تەنانەت داهاتووی پیشەییان نادیارە.
