کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر چوار بەندکراوی سیاسی لە زیندانەکانی ڕژیم

سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر چوار بەندکراوی سیاسی لە زیندانەکانی

بەپێی دوایین زانیارییەکان، چوار دەستبەسەرکراوی ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.

بە وتەی چەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو چوار هاووڵاتییە بە ناوەکانیحەمید ڕەزا فەتحی، عەبدولڕەزا فەتحی، سەعید زارعی و حەمیدڕەزا سابتبە تۆمەتیفساد فی العرضلە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی شاری شیرازەوە، بە سەرۆکایەتی قازی ساداتی، حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە ئەو چوار شارومەندە لە سەرەتای دەستبەسەرکرانیان تاکوو ئێستا، لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.