کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژرانی فەرماندەیەکی باڵای سپای پاسداران لە زەنجان 

كوژرانی فەرماندەیەکی باڵای سپای پاسداران لە زەنجان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، عەلی مووسەویی هەوایی، فەرماندەیەکی باڵای سپای پاسداران، بەھۆی تەقینەوەی تەقەمەنیی بەجێماو لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە پارێزگای زەنجان، کوژراوە.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەکانی سپای ئەنسارولمەهدی زەنجان ڕایگەیاند، تەقینەوەکە لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی پووچەڵكردنەوەدا ڕوویداوە و بەهۆیەوە ١٤ ئەندامی سپای پاسداران کوژراون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون. هەروەها میدیاكانی حكوومەت ناویعەلی مووسەوی هەوایییان لەنێو ئەو کەسانەی لە تەقینەوەکەدا کوژراون بڵاو كردەوە، کەسێکی کە وەک یەکێک لە هێزە خاوەن ئەزموونەکان لە بواری لەناوبردن و تەقاندنەوەی تەقەمەنیدا دەناسرا.