بەیانی پێنجشەممە ١٠ی گوڵان، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا، سێ هاووڵاتی لە پارێزگای کرمان گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لە شاری دەشت شەهری شەهداد، سێ هاووڵاتی کە ناسناوی یەکێکیان بە ناوی “ئومید عالیزهی” بە دەستمان گەیێشتووە، پاش بەدواداکەوتنی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە دوایاندا و هەروەها تەقەی بە بێ ئاگاداری و ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە، گیانیان لەدەستداوە و تەرمەکانیان لە شوێنی ڕووداوەکە ماوەتەوە.
