لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چەندین هاووڵاتی لە شارستانی “بابل” سەر بە پارێزگای مازەندەران، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ ڕەوانەی گرتووخانە کراون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتیانە بە تۆمەتی “بڵاو کردنەوەی پۆست لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە مەبەستی تێکدانی بیروڕای گشتی” و هەروەها “هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی“، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەرکراون و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک سەبارەت بە ڕەوەندی دۆسیەکانیان بڵاو نەکراوەتەوە.
