بەپێی ڕاپۆرتەکان، “جەواد عەلیکوردی” برای “خوسرەو عەلیکوردی“، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٤٠ ڕۆژ لە ەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو پارێزەرە کاتی بەڕێوەچوونی مەراسمی حەوتەمی براکەی، هاوکات لەگەڵ کۆمەڵێکی دیکە لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکیان کرا. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی یان دۆخی تەندروستی زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
