کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی خانەنشینکراوانی فولادی ئیسفەهان و تاران

ناڕەزایەتی خانەنشینکراوانی فولادی ئیسفەهان و تاران 1

ڕۆژی ڕابردوو، خانەنشینکروانی فولادی ئیسفەهان و تاران، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناڕازیان ئاماژەیان بەوە کردووە کە بە هۆی نەبوونی داهاتی پێویست و هەروەها کەمبوونی حەقدەستەکانیان، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و سەرەڕای ئەمەش مافی بیمەی کۆمەڵێکی زۆر لە خانەنشینکراوان لێیان وەرگیراوە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا، خانەنشینکراوان خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و هەروەها کۆتایی هاتنی گوشارەکانی ناوەندە ئەمنیەکان لە سەر خانەنشینکراوان بوون.