ڕۆژی سێشەممە ٨ی گوڵان، ٣٥ ڕێکخراوە و کەسایەتی پەیوەندیدار بە سیستەمە بانکییە نهێنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە لایەن وەزارەتی دارایی ئەمریکاوە گەمارۆ خراوەتە سەریان.
وەزارەتی دارایی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو چەندین ڕێکخراو و کەسایەتییە کە گەمارۆ دراون، سەرەڕای پەیوەندیان لەگەڵ سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بەشداریان لە گواستنەوەی چەندین میلیارد دۆلار بۆ میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی کردووە، تەنانەت یارمەتی ڕژیمیان داوە کە پارەی فرۆشتنی نایاسایی نەوت وەربگرن. لە درێژەی ڕاگەیندراوەکەدا جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە وەزارەتی دارایی ئەمریکا هەموو ڕێکخراوە، کەسایەتی و شیرکەتە پەیوەندیدارەکان بە سیستەمی بانکی نهێنی کۆماری ئیسلامی گەمارۆ دەدات و تەنانەت هەموو داراییەکانیان لە ئۆروپا و ئەمریکا دەستی بەسەردا دەگیردرێت.
