کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی کرێکارانی ئەبنیەی فەنی ڕێگەی ئاستن لە دوروود و ئەندیمشک

ناڕەزایەتی کرێکارانی ئەبنیەی فەنی ڕێگەی ئاستن لە دوروود و ئەندیمشک

ڕۆژی سێشەممە ٨ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئەبنیەی فەنی ڕێگەی ئاسن لە شارەکانی دوروود و ئەندیمشک، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەستەکانیان بۆ ماوەی زیاتر لە چەند مانگ، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی بنەماڵەکانیان نییە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا کرێکاران خوازیاری پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و ئیمەنی شوێنی کار و هەروەها بایەخ دانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە ژیان و مەعیشەتی کرێکاران بوون.