بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، کەشاوەرزانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە ژێر سێبەری سیاسەت و بەڕێوەبەرایەتی ناکارامەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا زیانی گەورەیان بەرکەوتووە و ژمارەیەکی زۆریان وازیان لە پیشەکانیان هێناوە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە جووتیارانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان، بە هۆی سیاسەتی پەراوێزخستنی خەڵکی بەلووچ، تووشی کێشەی فرۆشتنی بەرهەمەکانیان بوون و ئەمەش زیانێکی ماددی زۆرتر لە چەندین هەزار میلیارد تمەنی پێگەیاندوون. لە هەمان کاتدا ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە داخستنی سنوورەکان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە کە ڕێڕەوێک بوو بۆ هەناردە کردنی بەرهەمە کەشاوەرزییەکان بۆ دەرەوەی وڵات، بووەتە هۆی لە ناوچوونی چەندین هەزار تۆن بەرهەمی کەشاوەرزی و زیانێکی زۆری بە خەڵک گەیاندووە.
