کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی خوێندکارێکی زانکۆ شەریف لە شاری تاران

دەستبەسەرکرانی خوێندکارێکی زانکۆ شەریف لە شاری تاران 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، خوێندکارێکی زانکۆی شەریف لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە بە هۆکارێکی نادیار دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە بە ناویفەریبورز کوهەنزادلە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بەو پەڕی توندوتیژییەوە و بە بێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسی دیار نییە. شایانی باسە کە ناوبراو لە کاتی دەستبەسەرکرانی تاکوو ئێستا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵکەی بێبش کراوە و تەنانەت زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران یان ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی، بڵاو نەکراوەتەوە.