کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

درێژەی هێرشەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی 1

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٧ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کەمپی بنەماڵەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە ئامانج گیراوە.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لە درێژەی هێرشەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانی بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کەمپیئازادیشوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، لە هێرشێکی درۆنیدا کرایە ئامانج. شایانی باسە کە لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بە لانیکەم ١١٢ جار بارەگا و کەمپەکانی ئەو حیزبە بوون بە ئامانجی هێرشە درۆنی و پەهپادییەکانی کۆماری ئیسلامی.