بەپێی دوایین ڕاپوورتەکان، دوو بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانەکانی ناوەندی زاهدان و ئیسفەهان، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە لەسێدارە دران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەیانی شەممە ٥ی گوڵان، هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای ئیسفەهان بە ناوی “عرفان کیانی” کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاویدا لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتی ناڕەوای “موحاربە” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە زیندانی دەستگردی ئەو پارێزگایە ئێعدام کراوە. لە هەمان کاتدا بەندکراوێکی دیکە بە ناوی “عامر ڕامش” خەڵکی پارێزگای سیستان و بەلوچستان، کە مانگی ڕەزبەری ١٤٠٣ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بە برینداری دەستبەسەرکرابوو و پاشان لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە بە تۆمەتی “چالاکی چەکداری دژ بە ڕژیم” و “پەیوەندی لەگەڵ گروپە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی“، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی گوڵان لە سێدارە دراوە.
