کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مەترسی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ئەبوولفەزل و ئومێد ڕەھبەر

مەترسی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ ئەبوولفەزل و ئومێد ڕەھبەر

دوو زیندانی سیاسی، ئەبوولفەزل ڕەھبەر و ئومێد ڕەھبەر، بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام گواستراونەتەوە بۆ زیندانی قزڵحەسار.

ئەم دوو برا زیندانییە، کە لە هاوینی ٢٠٢٣وە بە تاوانی پەیوەندی بە یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان دەستگیرکراون، ڕۆژی ٣ی گۆڵان بە شێوەیەکی لەناکاو و لە ژێر چاوەدێریی ئەمنیدا، لە زیندانی تارانی گەورەوە گواستراونەتەوە بۆ بەندی ٣ی زیندانی قزڵحەساری کەرەج. بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم بەندە، بە ڕێوشوێنە توندەکان و ژۆرە بچووکەکان ناسراوە و زۆرجار پێش جێبەجێکردنی سزا گەورەکانی وەک ئێعدام بەکاردهێنرێت. هەروەها وتراوە ئەم زیندانییانە لە مافە سەرەتاییەکانی وەک پەیوەندی تەلەفۆنی و هەواخۆری بێبەش کراون. ئەم ڕاگواستنە، کە زۆرجار بە مەبەستی زیادکردنی فشار یان ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکان ڕوو دەدات، نیگەرانییەکانی لەسەر ژیانی ئەم دوو برایایە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد کردووە.