کوژرانی دوو هاووڵاتی بەلووچ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم
بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، دوو هاووڵاتی بەلووچ لە شارستانی “ڕاسک” سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەو دوو شارومەندە بە ناوەکانی “محەممەد ئەکرەم ئەختەری و محەممەد و سەلام سەعیدی”، ئۆتۆمبیلەکەیان لە لایەن هێزە جەنایەتکارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، دراوەتە بەر دەسڕێژی گوللە و بە هۆیەوە دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە. شایانی باسە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی شاردنەوەی جەنایەتەکەی ڕایگەیاندووە کە ئەو دوو کەسە، لە ئەندامانی گروپە تیرۆریستییەکان بوون کە پاش بەدواداچوونێکی زۆر لە هێرشێکدا کوژراون، بەڵام بنەماڵەکانیان و کەسانی نزیک بەو دوو کەسە، ئەم تۆمەتەیان بە تەواوی ڕەت کردووەتەوە.
