کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گوشاری هێزەکانی ڕژیم لە سەر بەندکراوان بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە

گوشاری هێزەکانی ڕژیم لە سەر بەندکراوان بە مەبەستی کۆتایی هێنان ب

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەندکراوانی زیندانی ئێڤین لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە بە توندی هەڕەشەیان لێ کراوە کە پێویستە کۆتایی بە بەشداری لە هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە بهێنن.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، بەرپرسانی ئەو زیندانە بە بڵاو کردنەوەی بەخشنامەیەک، هەڕەشەیان لە زیندانیان کردووە کە لە ئەگەری بەشداریان لەو هەڵمەتەدا نەک تەنیا ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی دەکرێن، بەڵکوو لە مافی پێوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش دەکرێن. لە هەمان کاتدا، بەندکراوانی سیاسی ژن و ڕاگیراو لە بەندی ژنانی ئەو زیندانە، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ هەڕەشەیان لێ کراوە و کۆمەڵێکیان ڕەوانەی بەندی زیندانیانی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان کراون کە بە پێچەوانەی یاساکانی زیندانە.