کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

زیانگەیشتن بە زیاتر لە ١٣٠٠ قوتابخانە بە هۆی هێرشەکان بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی

زیانگەیشتن بە زیاتر لە ١٣٠٠ قوتابخانە بە هۆی هێرشەکان بۆ سەر پێگەکانی

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، تاکوو ئێستا و لە ئەنجامی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لانیکەم ١٣٠٠ قوتابخانە زیانیان بەرکەوتووە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ٢٠ قوتابخانە بە تەواوی ڕووخاون و زیانێکی زۆریش بە خانووەکانی دەورووبەری گەیشتوون. شایانی باسە کە لە ڕەوتی هێرشەکاندا، هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی پاراستنی خۆیان، لە قوتابخانەکان و شوێنە گشتییەکان نیشتەجێ کرابوون و ئەمەش بووە هۆی گەیشتنی زیانێکی زۆری ماددی و گیانی بە هاووڵاتیانی مەدەنی.