بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی سەرەڕای هەموو ناڕەزایەتییە نێودەوڵەتییەکان، هێشتا داخراوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی زیاتر لە ٥٤ ڕۆژە لە سەرتاسەری ئێران بە تەواوی داخراوە و هاووڵاتیان لەو مافە بێبەش کراون. لە هەمان کاتدا بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، سەرەڕای زیانی زۆری ماددی هاووڵاتیان و لە ناوچوونی دەیان پیشە لە ئێران، تەنانەت ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی و گوشاری ئەمنی بۆ سەر چالاکوانان دەکرێت و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی. شایانی باسە کە لە لایەن حکومەتەوە بۆ لایەنگەرانی ڕژیم خەتی سپی دابین کراوە و لە دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت سنووردار ناکرێنەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتییەکی زۆر لە نێو کۆمەڵگادا.
