کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی سیاسی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی سیاسی لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، دوو بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانەکانی ڕژیم لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە لەسێدارە دراون.

بەپێی دوایی ڕاپۆرتەکان، ئەو دوو بەندکراوە بە ناوەکانیمەعسووم شاهی و حامد وەلیدیبە تۆمەتیهەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات لە ڕێگەی بەشداری لە گروپە دژبەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیوخەباتی چەکداری دژ بە ڕژیم، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا. شایانی باسە کە ئەو دوو بەندکراوە تا کاتی لە سێدارەدانیان لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون و هەروەها لە ژێر توندترین ئەشکەنجەکانی هێزەکانی ڕژیمدا بوون.